بە وێنە و زانیاری.. تانكەرێك بە 36 هەزار لیتر گازەوە سووتا

تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی كە 36 هەزار لیتر گازوایلی باركردبوو، وەرگەڕا و گڕیگرت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد دەڵێت، رووداوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی سەیدییەی پایتەخت روویداوە، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە تانكەرەكە 36 هەزار لیتر گازوایلی باركردبوو، دوای وەرگەڕانی گڕیگرتووە و سووتاوە، دواتر تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

بابەتی دواتر

دوای بومەلەرزەکە یاریزانانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئێسکی یەکترییان شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share