عێراق لە رووی سەربازی و ئەمنییەوە رێکارە بەپەلەکان جێبەجێدەکات بۆ قۆناغی داهاتوو

سەرچاوەیەک  چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، عێراق هەنفاوە بەپەلەکانی گرتووەبەر بۆ رێگریکردن لە هەر پێشهاتێکی ناوچەکە لە قۆناغی داهاتوودا.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئامادەن بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵیاندا.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە چۆنیەتی رێوشوێنەکان و وردەکارییەکان ئاشکرانەکردووە بەهۆی هەستیاری بابەتەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەڵکشاندان، وڵاتی لوبنان لەناو جەرگەی جەنگدایە لە ئێستادا و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزبوونی پێوە دیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share