50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق پێدانی قەرزێك بە بڕی 50 ملیۆن دینار دەداتە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت.

لەو بارەیەوە حسێن عەبدولجەلیل بەڕێوەبەری بەشی سندووقی قەرزەكانی وەزارەتەكە رایگەیاندووە، “میكانیزمێكی نوێ دانراوە بۆ پێدانی قەرز بە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت كە دەتوانن تا 50 ملیۆن دینار سوومەندبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، قەرزەكە بەو كەسانە دەدرێت كە بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن و لە سیستمەكەدا تۆماركراون، مەرجە ئەو قەرزەی وەردەگیرێت لە 20 ملیۆن دینار كەمتر نەبێت كە بەبێ قەزانج و بە قیستی پێنج ساڵ لە كەسی سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە.

راشیگەیاند، لە ساڵی 2013ەوە كە سندووقە دامەزراوە تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس لە وەرگرتنی قەرز سوودمەندبوون.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share