دارایى عێراق دەربارەى لێدوان بەناوى تەیف سامى-یەوە روونکردنەوە دەدات

دارایى عێراق هەر لێدوانێک رەتدەکاتەوە کە بە ناوى وەزیرەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.

وەزارەتى دارایى عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆى بوونى هەژمار و ئەکاونتى ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەڵگرى ناوى تەیف سامى-ى وەزیرى داراییە، لەوانەش هەژمارێکى ناڕاست لە (ئینستاگرام)، نووسینگەى راگەیاندنى وەزارەتى دارایى بەرپرسیارێتى هەڵناگرێت لەهەر بابەتێک کە لەو هەژمارە ناڕاستانەوە بڵاودەکرێنەوە کە مەبەست لێى تێکدانى راى گشتییە.

دووپاتیشیکردەوە، نووسینگەکەى جەختدەکاتەوە کە وەزیرى دارایى هیچ هەژمارێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە، جگە لە ئەکاونتى رەسمیی وەزارەتى دارایى کە سەلماندن “ڤێریفاى”ى رەسمى بە رەنگى شین هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگیمان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دواین گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە خستەڕوو ئاشکرایکرد کە هەماهەنگیان…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی کۆمسیۆن: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنین

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێندرێت. حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی…
Total
0
Share