وەزارەتی شارەوانی بڕیاری نوێ لەبارەی بەستنی پێوەری زیرەکی ئاو دەدات

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە، بەستنی پێوەری زیرەکی ئاو بە نرخێکی کەمتر لە رابردوو دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا پێوەری زیرەکیان نەبەستووە.

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تا وەكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە مەودوا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار”.

ئاشکراشیکرد، “پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاكو 20 ی نیسان مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكومەت سوودمەند بن، لەدوای ئەو وادەیە چیدی درێژناکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

لە نۆرەی كڕینی دۆلاردا لە هەولێر شەڕ روویدا

بابەتی دواتر

سێ تۆمه‌تباری دزینی ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا و دەستبەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی…
Total
0
Share