له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ‏ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دواى پشکنینى ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن کارمەندانى ئاسایشى بازگەى ‏‏(سلێمانى -کەڵەوانان)، دەرکەوت ئاژەڵێکى کێوى (بەراز) بەکوژراوى لەناو ‏ئۆتۆمبێلەکەیاندا بووە.‏

بۆیە پۆلیس دەڵێت، چوار سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەرکران و ڕادەستى بەشى ‏پۆلیسى دارستانى سلێمانى کران، پاشان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و خراوەتە ‏بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى.‏

پۆلیسی دارستانى سلێمانى ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر، لاشەى ‏بەرازە کوژراوەکە خراوەتە ژێر گڵ .‏

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد

بابەتی دواتر

دەستکەوتێکی بێپێشینە.. کەشتییەکی ئاسمانیی ناسا لە "خۆر" نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و غاز دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە نرخی نەوتی سپی، غاز و گازوەیل لە بەنزینخانەكاندا هەرزانكران و یەك لیتر…
Total
0
Share