لە نۆرەی كڕینی دۆلاردا لە هەولێر شەڕ روویدا

ئەمڕۆ چوارشەممە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە كاتی نۆرەگرتن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر دراوێكی جۆری 100 دۆلاری، شەڕ لە نێوان چەند هاوڵاتییەكدا دروستبوو.

بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە نۆرەبڕی بووە و چەند كەسێك بۆ بەدەستخستنی دۆلار هەوڵیانداوە پێش ئەوانی دیكە بكەون و بەو هۆیەوە شەڕ دروستبووە.

بە بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق، لە فڕۆكەخانەكاندا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران و بەو هۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر كڕینی دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سەرکەوتنی یەکێتی لە کەرکوک کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت”

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەریخست یەکێتی لە کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان لە پلەی یەکەمدایە ئەوەش بە بڕوای…
Total
0
Share