وەزارەتی کارەبا گلەیی لە کەمیی گازی دابینکراو دەکات

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە بڕی هەناردەی گازی ئێران سنووردارە و بۆ پێداویستیی وێستگەکانی کارەبا پێویستیان بە 30 ملیۆن مەتر سێجا گاز هەیە لە هەر رۆژێکدا.

ئەحمەد موسا وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، “دوای تەواوکردنی کارەکانی چاککردنەوەی بۆری غاز لە دیوی ئێران بۆ ماوەی 12 رۆژ، لایەنی ئێرانی دەستی بە هەناردەکردنی غاز کردووەتەوە”، لە سبەینێ سێشەممەوە لەنێوان 7 بۆ 10 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەم ڕێژەیە بەس نییە بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پێویستییەکان پڕناکاتەوە”.

وتیشی، ئەم بڕە کەمە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا هەبووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی پێدانی کارەبا لە ئێستادا باشترە بەراورد بە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر.

جەختی لەوە کردەوە کە “ئەوەی پێویستمانە لە غاز لە نێوان 25 بۆ 30 ملیۆن مەتر سێجایە لە رۆژێکدا بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “سەردانەکەی وەزیری کارەبا بۆ ئێران رێککەوتنێکی سەرەتایی تێداکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن”.

بابەتی پێشتر

دوو بەشەخۆراكی دیكە دەدرێن بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

شەش كەس لە بری هاوڕێكانیان چوونەتە هۆڵی تاقیكردنەوەوە و وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share