پارێزگاری کەرکوک: هەر کەسێک پڕۆژە وەربگرێت پێویستە هەزار نەمام بچێنێت

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، هەر کەسێک پڕۆژە وەربگرێت پێویستە هەزار نەمام بچێنێت، سەرجەم پڕۆژەکانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بڕیارمانداوە هەر کەسێک لە کەرکوک پڕۆژە وەربگرێت پێویستە هەزار نەمام لە شارەکەدا بچێنێت.

وتیشی، کەرکوک بەرەو سەوزبوون دەچێت و سەوزی دەکەین، هەروەها لە سەردەمی ئێمەدا لە گرێبەستی پڕۆژەکاندا بڕگەیەک نووسراوە کە ئاماژە بەوەدەکات، هەر کەسێک پڕۆژە وەربگرێت، دەبێت هەزار نەمام بچێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
Total
0
Share