وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت”.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، “هەر فەرمانبەرێکی وەزارەتەکە بیەوێت هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێە وەربگرێت”.

بەپێی نووسراوەکە، “دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لەو کەسە دەکەن کە فەرمانبەری وەزارەتەکە بیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو کەسە شیاوی ئەوەیە هاوسەرگیری لەگەڵ فەرمانبەرەکەدا بکات یان نا”.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “هەر فەرمانبەرێک پابەندی ئەم رێنماییە نەبێت بەرپرسیارێتیی یاسایی لە ئەستۆدایە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پێنج هەزار پارچە ئاسەواری کۆن لە بەریتانیاوە دەگێڕێنێتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی، لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چەند مۆزەخانەیەکی بەسەرکردووەتەوە و بڕیاردراوە دەیان…
Total
0
Share