کارکردن لە پڕۆژەی پاکكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە

بە هەوڵی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کارکردن لە پڕۆژەی پاکكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە و كارەبای زیاتر بۆ قەزاكە دابیندەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە یاوەریی شاندێك لە لێپرسراوانی ئیداریی قەزای دەربەندیخان، سەردانی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتیان کردووە و لەگەڵ تیمی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە و سەرجەم داواکاریی خۆپیشاندەران گفتوگۆیان لەسەرکرا.

ئاشكراشیكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە ئەمڕۆوە تاکو سەری مانگ سلفەی یەکەم بدرێت بە کۆمپانیای ئۆهیتان و دەستدەکرێتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەی پاکكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە داواکردن بوو لەسەر زیادکردنی بڕە کارەبای دەربەندیخان لەلایەن تیمی ئیدارەی قەزای دەربەندیخانەوە داواکرا زیاتر لەو دوو کاتژمێرەی کە زیادکراوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە قەزای دەربەندیخان زیاتربکرێن.

راگەیەندراوی قائیمقامیەتی قەزای راشیگەیاندووە، “سەبارەت بە چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشە و کەموکوڕییەکانی فەرمانگەکانی قەزای دەربەندیخان، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە کاری پێویست بكرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

بابەتی پێشتر

جەوهەر ئاغای هەركی: لایەنێك هەوڵی تیرۆركردنم دەدات كە دەیەوێت هەمووان بكات بە كۆیلەی خۆی

بابەتی دواتر

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share