هەرێمی كوردستان.. هەشت تووشبووی تری كۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 18ی کانونی یەكەم، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 215 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 215 کەس تووشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 47 لە هەولێر، 45 سلێمانی، لە دهۆک 114 کەس، نۆ کەس لە گەرمیان بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كە لە سلێمانی سێ كەس، لە هەولێر دوو كەس، دهۆک یەك كەس و هەڵەبجە یەك كەس و لە گەرمیان-یش کەسێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 101 هەزار و 387 توشبوو، لەو ژمارەیەش 66 هەزار و 120 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 328 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: دادگای فیدراڵی هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەنددەبێت و…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە

ئەنداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە…
Total
0
Share