دوای ئاگرکەوتنەوەکەی کامپی شاریا بەڕێوەبەری کامپەکە لابرا

دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی کۆمەڵگای شاریا لە دهۆک کەوتەوە و نزیکەی 300 خێمە سوتان، بەهۆی ئەو ڕوداوەوە بەڕێوەبەری کامپەکە لەسەر کارەکەی لابرا.

میلەت عیسمەت بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگاری دهۆک، بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، دوای ئاگر کەوتنەوەکەی کامپی ئاوارە ئێزدییەکانی کامپی شاریا، پارێزگاری دهۆک سەردانی کامپەکەی کرد و بەدواداچوونی بۆ ڕوداوەکە کرد.

بەپێی وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگاری دهۆک، لەسەر خواستی ئاوارەکانی کامپەکان و بەبڕیارێکی کارگێڕی بەڕێوەبەری کامپەکە لەسەر کارەکەی لابرا.

بۆ پڕکردنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری کامپەکە هەکار محەمەد ئەمین دیاریکرا و بووبە بەڕێوەبەری کامپەکە.

بەپێ ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی کامپی شاریای ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک، کە بەتوری میدیایی ئێستا ڕایگەیاندووە 289 خێوەت سوتاون و 24 کەس برینداربوون و لەوانەش  10کارمەندی بەرگریی شارستانیی دهۆکن تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی تەقینەوەکانی غازەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی تەقینەوەکانی غاز کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات. بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە…
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ئافرەتێک کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share