جەوهەر ئاغای هەركی: لایەنێك هەوڵی تیرۆركردنم دەدات كە دەیەوێت هەمووان بكات بە كۆیلەی خۆی

جەوهەر ئاغای هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا سەردانی شاری بەغدادی كردووە و لەوێ هەوڵی رفاندنی دراوە.

روونیكردەوە، درەنگانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو كاتێك لە شوێنی مانەوەی بووە لە هۆتێلێكی بەغداد، چەند كەسێك هەوڵی رفاندنیان داوە بە بیانووی ئەوەی لەلایەن دادگاوە داواكراوە و دەبێت رادەستبكرێت، بەڵام هێزێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەهانایەوە چوون و رێگرییانكردووە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە ئەوەی بەرامبەری دەكرێت، پرسێكی كەسی و تایبەتە.

جەوهەر ئاغای هەركی داوایكرد لە رێگەی یاساوە دۆسیەكە یەكلابكرێتەوە و جەختیكردەوە كە بەڵگەكانی پێشكەش بە دادگای عێراقی و دادگای نێودەوڵەتی دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا وەك عەشیرەتەكەی خۆیان رێوشوێنی تایبەت دەگرنەبەر.

لە وەڵامی پرسیاری پاڤێڵ عەبدولڕەحمان پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كە ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە بوو، سەرۆكی عەشیرەتی هەركی وتی، “پێشتر چەند جارێك هەوڵی تیرۆركردنم دراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لایەنێكی دیاریكراو لە پشت هەوڵی رفاندنییەوە هەیە و بەڵگەكان دەدات بە دادگا و وتی، “ئەو لایەنە دەیەوێت هەمووان ملكەچی ببن و ببن بە كۆیلەی ئەوان”، بەبێ ئەوەی ناوی لایەنێكی دیاریكراو بدركێنێت.

بابەتی پێشتر

بۆ گۆڕینەوەی دۆلارە بە 1320 دینار<br>لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بانكێك لق دەكاتەوە

بابەتی دواتر

کارکردن لە پڕۆژەی پاکكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزان بووە و لە…
Total
0
Share