زانیاری لەبارەی ئەو دوو بۆریی پاڵاوگەی بەنزینەی هێنرانە سلێمانی

دوێنێ لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە دوو بۆری بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی بەنزین لە ناحیەی عەربەت هێنرانە هەرێمی کوردستان، توانای بەرهەمهێنانی ئەو پاڵاوگەیە 850 هەزار لیتر بەنزینە لە ڕۆژێکدا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت سەبارەت بەو دوو بۆرییە وتی، “درێژیی یەکێک لە بۆرییەکان 60 مەتر و ئەوی دیکەیان 43 مەترە و بەمەبەستی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی بەنزین لە سنووری ناحیەی عەربەت هێنراونەتە ناوچەکە، توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە 850 – 900 هەزار لیتر بەنزین دەبێت لە ڕۆژێکدا”.

ڕاشیگەیاند، “پاڵاوگەکە لەلایەن کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێت، بەڵام تائێستا هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە لەسەرەتادان، هەرچەندە ئێمە زانیارییەکی ئەوتۆمان لەبارەیەوە نییە”.

ئەو پاڵاوگەیەی دروستدەکرێت لە گوندی (یەخی ماڵی)ی سەربە ناحیەی عەربەت دەبێت و بەنزینی بەرهەمهێنراویشی بۆ پارێزگای سلێمانی دەبێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح پڕۆژەیەك بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و قازانجكردنی حكومەت دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

توركیا.. گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەوە گەیشتە 40 كەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share