دوو كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ دەربەندیخان زیادكرا

پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخان دوو كاتژمێری رۆژانە زیادكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، لە دوای هەوڵی بەردەوامیان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی مانگرتووان، بڕیاردرا بە زیادکردنی دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بۆ قەزای دەربەندیخان.

راگەیەندراوی قەزای دەربەندیخان دەڵێت، “بە پشتیوانیی هەمووان  هەوڵدان و کارکردن بەردەوامدەبێت بۆ زیاترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە قەزای دەربەندیخان”.

بابەتی پێشتر

قەتەر "ماڵی هاندەران" دەدات بە تورکیا و سوریا

بابەتی دواتر

بە وێنە.. گۆڕستان و مۆنیومێنتی قوربانییانی ئێزدی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share