بە ڤیدیۆ.. ببینە بارهەڵگرێك چی لە تونێلی دەربەندیخان كردووە؟

بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، شۆفێرێكیان رەوانەی دادگا كردووە كە بە نایاسایی كۆنتێنەری بەناو تونێلی دەربەندیخاندا بردووە و زیانی بە تونێلەكە گەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان،  ئاگادارییان بڵاوکردەوە کە شۆفێرانی کۆنتێنەرەکانی گواستنەوەی ئاسن و سکراب دەبێت کۆنتێنەرەکانیان نوێبکەنەوە و قەدەغەیان کرد بەناو تونێلدا تێبپەڕن، هەندێکیان پابەندنابن و لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەناو تونێلەكەدا تێدەپەڕن.

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاندووە، “ئاگادارکراینەوە یەکێك لە کۆنتێنەرەکان بەناو تونێلەکەدا هاتووەتەوە و بەو شێوەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن، لاکانی تونێلی خراپکردووە، دوای بەدواداچوونمان توانیمان دەستبەسەر ئەو بارهەڵگرەدا بگرین و شۆفێرەکەی رەوانەی دادگا بکەین”.

بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، “بۆ جارێکی تر ئاگاداریان دەکەینەوە تا کۆنتێنەرەکانیان نوێنەکەنەوە و دڵنیانەبین لە سەلامەتی و توندوتۆڵی و بەرزیی یاسایی، ئەوا بە هیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادەین و ئەوەشی گوێڕایەڵ نەبێت، دوای رێکەوتی 5ی 1ی 2023 لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکەین و رەوانەی دادگایان دەکەین”.

بابەتی پێشتر

چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ گرنگترینیانە<br>دیارترین پێشکەوتنە پزیشکییەکانی 2022

بابەتی دواتر

دوو یاریزانی ئەرجەنتین مێرکاتۆی 2023 دەهەژێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share