لەسەر داربڕین کەسێک دەستگیرکرا

لەسەر بڕینی داری دارستانەکان له سنووری ناحیەی باوەخۆشێن، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕینی داری دارستانەکان له سنووری ناحیەی باوەخۆشێن مەفرەزەیەک لە کارمەندانی  بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن توانیان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن کە هەستاوە بە بڕینی ژمارەیەک داری تەڕی سروشتیی (بەڕوو) .

دەشڵێت، پاش دەستگیرکردنی و دەست بەسەرداگرتنی یەک تراکتۆر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوه و رادەستی دادوەر کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share