قەتەر “ماڵی هاندەران” دەدات بە تورکیا و سوریا

ئەو خانووە بچووكانەی لە كاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالدا كرابوون بە ماڵی هاندەران، قەتەر دەیاندات بە لێقەوماوانی بومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریا.

لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانیی 2022ـدا لە قەتەر، حكومەتی ئەو وڵاتە چەند گوندێكی بۆ مانەوەی هاندەرانی تۆپی پێ بونیادنا، خانووەكانی گوندەكان بریتیبوون لە كەرەڤانە و خانووی بچووكی كاتی كە شوێنی نووستن، چێشتخانە و گەرماو لەخۆدەگرن.

لە نوێترین بڕیاریدا لەبارەی چارەنووسی خانووەكانەوە، حكومەتی قەتەر رایگەیاند، ئەو خانووانە وەك هاوكاری دەنێرێت بۆ توركیا و سوریا بۆ ئەوەی بكرێن بە شوێنی نیشتەجێبوونی كاتیی ئەو خێزانانەی كە بەهۆی بومەلەرزەوە شوقە و خانووەكانیان رووخاون.

بابەتی پێشتر

هالاند ئامادەیە

بابەتی دواتر

دوو كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ دەربەندیخان زیادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share