دوو ڕۆژ پاش وەرگرتنی ڤاكسین سەرۆكوەزیرانی پاكستان توشی كۆرۆنا بوو

عومران خان، سەرۆكوەزیرانی پاكستان

دوای تێپەڕبوونی تەنها دوو ڕۆژ بەسەر وەرگرتنی ڤاكسین-دا، توشبوونی سەرۆكوەزیرانی پاكستان بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا.

فەیسەڵ سوڵتان، وەزیری تەندروستیی پاكستان ئەمڕۆ شەممە 20 ئازار توشبوونی عومران خان، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ڕاگەیاند.

سوڵتان لە تویتێكدا ئەوەشی خستەڕوو، “پشكنینەكان توشبوونی سەرۆكی حكومەتی بە ڤایرۆسەكە ئاشكراكردووە” ئاماژەی بەوەشكرد، عومران خان “لەماڵەكەیدا خۆی كەرەنتین كردووە” بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرابكات.

توشبوونەكەی سەرۆكوەزیرانی پاكستان لەكاتێكدایە پێش دوو ڕۆژ ڤاكسینی دژ بە نەخۆشییەكەی وەرگرتووە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی حه‌وت داوا له‌ ئێران ده‌كات په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ڕابگرێت

وەزیرانی دەرەوەی ‏G7‎‏ داوا لە ئێران دەکەن چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ‏ئەتۆمی وڵاتەکەی ڕابگرێت و گفتوگۆکانی ڤیەننا بکاتە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیی خۆمان بۆ سوریایەکی سەقامگیر دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مارکۆ روبیۆ، پشتیوانیی واشنتنی بۆ سوریایەکی سەقامگیر بۆ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی دووپاتکردووەتەوە.…
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share