ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە 37 هەزار کەسی تێپەڕاند

لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکانی تورکیا و سوریا گیریان خواردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە 37 هەزاری تێپەڕاند.

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی تورکیا بڵاویکردەوە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 31 هەزار و 643 کەس و شەش هەزار و 444 بیناش بە تەواوی رووخاون”.

لای خۆیەوە نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، “لە باکووری رۆژئاوای سوریا چوار هەزار 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت هەزار و 600 کەسیش برینداربوون.

بە وتەی مارتن گریڤس رێکخەری کاروبارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارەکانی گەڕان بە دوای قوربانیانی بومەلەرزەکە لە کۆتایی نزیکبووەتەوە، لە ئێستادا پێویستمان بە دابینکردنی شوێن و خواردن و چاودێری دەروونی و کۆمەڵایەتیی ئەو کەسانەیە کە لە رووداوەکەدا رزگاریان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
Total
0
Share