بەشێکی زۆری ئێرانییەکان پێیان وایە پۆستی سەرۆککۆمار کارتۆنییە

بەپێی ڕاپرسییەک کە، لەناو ئێرانییەکاندا کراوە دەردەکەوێت، بەشێکی زۆری ئێرانییەکان پێیان وایە، پۆستی سەرۆککۆماری لە وڵاتەکەیاندا کارتۆنییە و هیچ دەسەڵاتێکی یەکلاییکەرەوەی نییە.

بە پێ ڕاپرسی کۆمپانیای ئەستاسیس لە 70٪ بەشداربوانی ڕاپرسییەکە پێیان وایە سەرۆککۆمار لە ئێران دەسەڵاتی نییە.

هاوکات 46٪ بەشداربووان لە ڕاپرسییەکەش پێیان وایە سەرۆککۆمار هیزێکی زۆر کەمی لە حکومەتی ئێران پێدەبەخشرێت.

لەم ڕاپرسییەدا تەنیا 26 ٪ بەشداربوان دەڵێن سەرۆککۆمار خاوەنی هێزێکی زۆرە و 5٪ هیچ وڵامیکیان نەداوەتەوە.

هەر بە پێ ئەو ڕاپرسییە ئەگەر ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران، ئەحمەدی نەژادی لە هەڵبژاردنەکان دور نەخستایەتەوە، دەبووە سەرۆککۆماری ئێران، چونکە 55٪ بەشداربووان دژی دورخستنەوەی ئەحمەدی نەژاد بوون.

ئەنجومەنی پاراستنی دەستور بەشێکی بەرچاوی ئەو کاندیدانەی ڕەتکردنەوە کە، دەکرا کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکەن، دوای لادانی کاندیدەکان و هێشتنەوەی چەند کاندیدێکی لاواز لە بەرامبەر ئیبراهیم ڕەئیسیدا، دۆخەکە وا خوێندەوەی بۆ دەکرێت کە، لە هەڵبژاردنەکانی 18 ی ئەم مانگەدا ئیبراهیم رەئیسی، ببێتە سەرۆککۆماری ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی لە کوشتنی عەقیدەکەی سوپای پاسداران بە واشنتۆن ڕاگەیاندووە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەپشت کوشتنی عەقید حوسێن سەیاد خیدائییەوەیە، بەهۆی…
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share