وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، لێدان لە پردی تەواونەکراو ئێـ.ـرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، “لێدان لە پێکهاتە مەدەنییەکان، لەوانەش پردی تەواونەکراو، ئـ.ـێرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن، تەنیا شکست و داڕمانی ئەخلاقیی دوژمن دەگەیەنێت”.
دەشڵێت، “هەموو پرد و بینایەک بە هێزتر دروستدەکرێتەوە، ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە زیانگەیاندنە بە پێگەی ئەمریکا”.
قسەکانی عەباس عەراقچی، لە وەڵامی پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا هات کە نووسیبووی، “گەورەترین پردمان لە ئـ.ـێران وێرانکرد، چیتر ناتوانن ئەو پردە بەکاربهێنن و لەوە خراپتریش لە ڕێگەیە”.