سودانی و ئەردۆغان کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی پاش گەیشتنی بە ئەنقەرە، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، “تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، دەمانەوێت پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بەشێک بن لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە”.

وتیشی، رێگای گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی عێراق و تورکیا، یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سودانی سەرپەرشتیی رێوڕەسمی واژووکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی کوردستان: هیچ سەرپێچییەک لە هەرێم تۆمارنەكراوە

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک لیژنە پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share