فڕۆکەخانەی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گەشتیاران دەدات

فڕۆکەخانەی هەولێر ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە لە ئەمڕۆوە بە نرخی بانکی ناوەندی تا حەوت هەزار دۆلار ئاڵوگۆڕی دراویان بۆ دەکەن.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بڕیاردرا به‌ فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەی ‌ (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی کە حەوت هەزار دۆلارە بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەکاتی ئاڵوگۆڕی دراو بەو نرخە پێویستە گەشتیار پاسپۆرت، تیکتی هەبێت، بۆردینگی تەواوکردبێت، تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت”.

ئاشکراشیکرد، “هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌كجار له‌ مانگێكدا سوود له‌م بڕیاره‌ وه‌ربگرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەدا هاتووە، “گه‌شتیار له‌ كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانی (سوریا، لوبنان، كۆریای باكور، ئێران) لەم بڕیارە سوودمەند نابێت”.

 

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێک بەهۆی گازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیار دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share