لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیار دەفرۆشرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رەزامەندیی پیشاندا بە فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە نرخی کەمتر لە بازاڕ و هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکاندا بە نرخی فەرمی پەسەندکرا و لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش بە نرخی فەرمی دۆلار دەدرێت بە گەشتیار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە مەرجی هەبوونی ڤیزا و بلیتی فڕۆکە بڕی حەوت هەزار دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک بکڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share