ژن و پیاوێک بەهۆی گازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا

لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، دوو هاوسەر کە لە میوانی بوون بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی گێرانەوەی دانیشتووانی ناوچەکە، ئەو ژن و پیاوە بەساڵاچوو بوون و خەڵکی دۆڵی خانەقابوون لە سنووری ناحیەی وەرتێ، رۆژی رابردوو بە میوانی چوونەتە ماڵی کچەکەیان لە ناحیەی قەسرێ.

ئەو دوو هاوسەرە لە ژوورێکدا بوون، دوای ئەوەی بۆ رۆژی دواتر لەلایەن کەسوکاریانەوە پێیاندەزانرێت، گیانیان لەدەستداوە و هۆکارەکەشی غازی ئەو زۆپایە بووە کە لە ژوورەکەیاندا لە کاتی خەوتنەکەیاندا بووە و ئۆکسجین لە ژوورەکەدا نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن هەنگاوی كردەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەناوە

بەرپرسێكی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تائێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێنەكردووە. ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی…
Total
0
Share