بەغداد 272 ملیاری بۆ هەرێم نارد

حكومەتی ناوەندی بڕی 272  ملیار و 26 ملیۆن دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات و شایستەی دارایی جوتیارانە و پارەی گەنمی هەردوو ساڵی 2015 و 2016ـیە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای ئەوەی نووسراوی بۆ وەزیری بازرگانیی عێراق كردبوو بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە، وەزیر بە نووسراوی فەرمی وەڵامی دابووەوە كە پارەكە دەخرێتە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023وە و تا پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە خەرجناكرێت.

وتیشی، “دواتر نووسراوم ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد و داوامكرد شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو ساڵی 2015 و 2016 لە بودجەی ئاسایشی خۆراك دابینبكرێت، لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیران رەزامەندیی لەسەر داواكارییەكە دەربڕی”.

د. نەرمین مەعروف جەختیكردەوە، سبەینێ پارەكە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، سبەینێ سێشەممە چەكی پارە دەدات بە جوتیارانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە سودانی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و تیمی یاوەری لە رووداوی كەوتنەخوارەوە هەلیكۆپتەرەكەیان رادەگەیەنێت. محەمەد شیاع…
Total
0
Share