لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردن: هیچ پێشێلکارییەکمان تۆمار نەکرد

لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق سەرکەوتنی پلانی ئەمنی لەو هەڵبژاردنەدا راگەیاند و دەڵێت، “پلانە ئەمنییەکەمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، “پلانی ئەمنیمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بۆ یەکەمجارە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیمان تۆمار نەکرد”.

دەشڵێت، “زیاتر لە 300 کەس دەستگیرکراون کە بە پێچەوانەی رێنماییەکانی هەڵبژاردنەوە هەڵسوکەوتیان کردووە”.

سەبارەت بە گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی لیژنەی ئەمنی وتی، “لە تەواوی عێراقدا و لە کاتێکی پێوانەیدا تەواوی ئەو میمۆریانەی کە زانیارییەکانی هەڵبژاردنیان تێدایە لە رێگای هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان”.

روونیشیکردەوە، “بڕیاربوو 80٪ی ئەو میمۆریانە لە رێگەی ئاسمانییەوە بگوازرێنەوە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە رێگەی وشکانییەوە گواسترانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی بانگێشتكردنی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بڕیاریدا

دادگای فیدراڵیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بانگهێشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵیی عێراق تێیدا هاتووە، هیچ دروست…
Total
0
Share