گرووپێكی چەكداری عێراقی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا (یەكێك لە گرووپە چەكدارەكانی شیعە) هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت، “نابێت هیچ هێزێكی ئەمریكی لە عێراق بمێنێتەوە تەنانەت راوێژكار و كەسانی هونەرییش”.

ئەكرەم كەعبی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، “مقاوەمەی عێراقی رێگەنادات هیچ هێزێكی ئەمریكی لەم وڵاتەدا بمێنێتەوە، بە سەرباز و راوێژكار و كارمەندە هونەرییەكانیشەوە”.

كەعبی دەشڵێت، “جیهاد بەردەوامە و هێشتا بەرەكان گەرمن و دوژمن لەسەر گۆڕەپان ماوە، هیچ دۆستایەتییەكمان لەگەڵ ئەمریكادا نییە و بە دوژمنی دەمێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share