بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵەكان چۆڵكران

بەهۆی لێچوونی غاز لە بۆرییەكی گواستنەوەی غازی شلەوە، چەندین ماڵ چۆڵكران و شەقامەكان داخران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری نەجەف، لێچوون لە بۆرییەكی گواستنەوەی غازی شلدا روویداوە، بۆرییەكە غازی ماڵان لە ناوچەی رەزوییە لە ناو شارەكە بۆ چەند وێستگەیەك دەگوازێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی نەجەف دەڵێت، رێگرییانكردووە لە كەوتنەوەی ئاگر و بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان، چەندین ماڵ لەو ناوچەیە چۆڵكراون و شەقامەكانی دەوروبەر داخراون.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی نەجەف كە قسەیان بۆ میدیای عێراقی كردووە، تیمەكانیان سەرگەرمی چاككردنەوەی گرفتەكەن و هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە و رێگریدەكەن لە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بۆ بەرگرتن لە تەقینەوە بەهۆی لێچوونی غازەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share