پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندیی نیشانداوە، پێنج لە یاریزانە یەدەگەکانی بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە ئاستێکی باڵادان.

ئیدارەی یانەی چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینی ڕابردوو تاوەکو زستانی 2023 زیاتر لە (330) ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان تەرخانکرد، لە ئێستاشدا بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (ESPN)، بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” لە قۆناغی کڕینەوە بۆ فرۆشتن هەنگاویان ناوە، لە ئێستادا بیر لە فرۆشتنی پێنج یاریزان دەکەنەوە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، کریستیان پولیسیچ، حەکیم زەیاش، کالیدۆ کۆلیبالی، ماتیۆ کۆڤاسیچ، ڕۆمێلو لوکاکو.

ئەگەر قۆناغی فرۆشتنی یاریزانە دەستنیشانکراوەکان بۆ چێڵسی بە باشی بەڕێبکات، بڕی (213) ملیۆن یورۆ داهات کۆدەکەنەوە، ئەو داهاتەش دەخرێتەوە سەر داهاتی ساڵانە و لە قەیرانی دارایی دووریاندەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرد

بابەتی دواتر

گرووپێكی چەكداری عێراقی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share