کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

یاریزانی کۆتدیڤوار و یانەی بەرشلۆنە، فرانک کیسێ لە ئیسپانیا بەختەوەر نییە و نزیکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، فرانک کیسێ لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە بەختەوەر نییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی 2023 ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

“ڕەش ئەسمەرەکە”ی کۆتدیڤوار بڕیاریداوە لە دەرگای یانەی ئینتەر میلانەوە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا، لە کاتێکدا ئەم هەنگاوە لەو وڵاتە بە “خیانەت” ناودەبرێت، چونکە پێشتر بۆ یانەی ئەی سی میلان یاریکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لێپرسراوی کارەکانی کیسێ لەگەڵ بەرپرسانی ئینتەر میلان دانوستاندنی دەستپێکردووە، دەرگای گفتوگۆکردنیش لەلایەن هاکان چالهانوگلۆی تورکییەوە کراوەتەوە، کە هاوڕێی یاریزانەکەی بارسایە و پێشتر لە ئەی سی میلان هاوشانی یەکدی یارییانکردووە.

بابەتی پێشتر

گرووپێكی چەكداری عێراقی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید دوو پایەی لیڤەرپوڵ دەڕوخێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و داهاتووی یەکلاییدەکرێتەوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕافا ڤاران…
Total
0
Share