بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە لە ناوەندەكانی خوێندنی قەزای پێنجوێن پشوو راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویكردەوە، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچەکانی منداڵان لە قۆناغی (1 بۆ 12) تەنها بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی شوبات.
روونیشیكردەوە، بڕیارەكە پاش راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن بووە، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.