سلێمانی.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی 15 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 15 ملیۆن دیناری دزیبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستبەسەر پارەکەدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 15 ملیۆن دیناری دزیبوو.

لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر پارە دزراوەکەدا.

تۆمەتبارەکە ناوی (د،م،ق)ـە و لەدایكبووی 2003یە بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share