وەزارەتی ئەوقاف ڕێنمایی نوێ بۆ مزگەوتەكان بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ لێپرسراوی مزگەوتەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزووردا کۆبووەوە و ڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقافی لە بارەی مزگەوتەكانەوە پێگەیاندن.

جیلان سەباح بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی هاوژین ڕەئووف حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە و مەبەست لێی گەیاندنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف بووە بە لێپرسراوی مزگەوتەكانی سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور.

ڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف وەك جیلان سەباح ئاشكرایكردوون، بریتین لە زیاتر خزمەتکردنی مزگەوتەکان لە ڕوووی ئیداری و پاک و خاوێنی و پاراستنی کەلوپەلی مزگەوتەكان، لەگەڵ ڕەچاوکردنی تەندروستی و مەرجی بیناسازی و بەرز و نزمیی بڵندگۆکان و ڕەچاوکردنی باری دەروونیی هاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایش و هێمنیی نێو مزگەوت و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و لێبووردەیی ناو نوێژخوێنان و ئامادەکردنی ئاماری مزگەوتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا لەبری چالاكییەكانی خۆی وێنەی مەسرور بارزانی و نەخۆشخانەكان بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی كارەبا وێنەكانی مەسرور بارزانی بڵاودەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری لە هەولێر دەكات. بڵاوكردنەوەی ئەو…
Total
0
Share