پۆلیسی سلێمانی: كەسێكمان دەستگیركرد كە لە دهۆك ئۆتۆمبێلی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی دهۆكەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو و توانرا لە لایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێكیش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك بووەوە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

ئەمڕۆ گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share