بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژانە ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاددەكات و دەشڵێت، “ئەمساڵ تێكرای بارانبارين لەسەر ئاستی قەزای دوكان 285 ملیمەتر بووە و ساڵی رابردوو لەم ساتە وەختە 241 ملیمەتربووە”.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا رۆژانە ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاددەكات، هەرچەندە ئێمە پێشبینیمان دەكرد داهاتی ئاو زیاتربێت، بەڵام بەهۆی وشكەساڵی ساڵانی رابردوو زیاتر زەوی سوود لەو ئاوی باراناو وەردەگرێـت.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە وەختە 241 ملیمەتر بارانباریوە و ئەمساڵ تائێستا تێكرای بارانبارین گەیشتووەتە 285 ملیمەتر”.