وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوونكردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا بەفەرمی دیارنیە كەی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، بەڵام پێشبینی دەكات 20ی تەمموز یەكەم ڕۆژی جەژن بێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “10 ڕۆژ پێش جەژن سعودییە بە فەرمی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات”.

وتیشی، “پێشبینی ئەوە دەكەم 2021/7/20 جەژن بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی فەریزەی حەج هەیە و سعودییە بەڕێوەیدەبات، ئەوان دیاریدەكەن كەی وەستان لەبەردەم كێوی عەرەفەیە و كەی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە”.

ڕوونیشیكردەوە، “ڕەنگە 19 مانگ وەستان بێت لەكێوی عەرەفە و 20ی مانگیش جەژن بێت، بەڵام بەفەرمی دیارنیە كەی جەژن دەبێت و ئەگەری بەهێز ئەوەیە لە نێوان 19 و 20 مانگی 7 بێت”.

بابەتی پێشتر

حكومەت 2.5 ملیار دینار بۆ وشكەساڵی تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و…
Total
0
Share