لە ماوەی24 ساڵدا چوار جار بە نهێنی هاوسەرگیری کردووە و فەیسبوک ئاشکرایکرد

لە رووداوێکی دەگمەندا پزیشکێکی میسری هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژندا کردووە بێ ئەوەی دووانیان بەو نهێنییە بزانن.

پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە لە شاری تەنتای میسر لە ماوەی 24 ساڵدا چوار جار هاوسەرگیری کردووە، بە شێوەیەک هاوسەرگیریی یەکەمی لەگەڵ مامۆستایەکدا کردووە لە ساڵی 1999 و پێنج منداڵی لێیبووە و دواتر لە ساڵی 2001 هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکەدا کردووە و شەش منداڵی لێیبووە، بەڵام دواتر و بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ژنی دیکەدا کردووە.

ئەو هاوسەرگیرییەی پزیشکە میسرییەکە لەکاتێکدا ئاشکرابووە کاتێک هاوسەری یەکەمی نامەی هاوسەری سێیەمی لە فەیسبوک بینیوە و داوای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە  دەرکەوتووە لە ساڵی 2017 هاوسەرگیری سێیەم و لە ساڵی 2020 هاوسەرگیری چوارەمی کردووە.

ئەو پزیشکە میسرییە بەمەبەستی شاردنەوەی هاوسەرگیریەکانی زانیاری نادروستی بە دامەزراوە فەرمییەکان و تەنانەت بە هاوسەرەکانیشی داوە.

لەدوای سەلماندنی راستییەکان لە لایەن دادگاوە بە شەش مانگ زیندانی  و بڕێک سزای دارایی سزابدات.

 

بابەتی پێشتر

مێسی سوپرایزی هەیە.. یاریزانان بە هانای زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەوە دەچن

بابەتی دواتر

"نوێژی بەیانی لە مردن ڕزگاری کردم"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share