لە بری لێزەر بەم ڕێگەیە مووی جەستەت کەمبکەرەوە

بەشێک لە خانمان ماوەی چەند ساڵێکە دەستیان کردووە بە سەردانیکردنی سەنتەرەکانی جوانکاری بەمەبەستی ئەنجامدانی لێزەر بۆ کەمکردنەوەی مووی جەستەیان، لە کاتێكدا ڕێگەیەکی جێگرەوە هەیە بۆ ڕزگاربوون لە مووی زیادەی جەستە ئەویش زەیتی هێلکەی مێروولەیە.

زەیتی هێلکەی مێروولە یەکێکە لەو زەیتانەی لەمێژە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مووی جەستە بەکاردەهێنرێت، بەهۆی ئەوەی چەند جۆرێک لە ترشییەکان لە پێکهاتەکەیدا هەیە وەک ترشی فۆرمیک و نملیک.

لەهەمان کاتدا ئەم جۆرە زیتە بەسوودە  بۆ ڕوونکردنەوە و شێدارکردنەوەی پێست، بەڵام  پێویستە بەشێوەی دروست بەکاربهێنرێت و زیادەڕەوی لەبەکارهێنانیدا نەکرێت.

بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامت لەبەکارهێنانی ئەم زەیتە دەستبکەوێت، لە دوای هەر لابردنێکی موو بە گوێزان یان بە کرێم یان بە شەمع زەیتەکە لە شوێنەکەی دەدەیت  و پێوەی دەهێڵیتەوە.

 

بابەتی پێشتر

عێراق هەلی دامەزراندن بۆ هەزاران کەس دەڕەخسێنێت

بابەتی دواتر

حەوت کەس بە تۆمەتی گەڕان بەدوای کەلوپەلی شوێنەواردا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share