“نوێژی بەیانی لە مردن ڕزگاری کردم”

کێڤن سۆنیی یاریزانی یانەی هاتای سپۆری تورکی، چیرۆکی هەڵهاتنی خۆی لە بومەلەرزەکەی تورکیا دەگێڕێتەوە.

سۆنی لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی “گانوێب”ی گانا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “من موسڵمانم و کەسێکی زۆر پابەندم بە ئاینەکەمەوە، بۆیە ویستم تاوەکو کاتژمێر (6:40) بەئاگا بم بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی ئەنجامبدەم، کە بومەلەرزەکە ڕوویدا بەئاگا بووم و بە خێرایی لە ماڵەکەم چوومە دەرەوە، دوای چەند خولەکێک”.

هێرشبەرە کامێرونییەکە دەڵێت، “دوای داڕمانی خانووەکەمان، بە خۆمم وت، ئەگەر چاوەڕێی نوێژی بەیانیم نەکردایە و بخەوتمایە، ئێستا لە ڕیزی مردوان بووم، خزمەکانم دانیشتبوون بۆ یاری (پلەی ستەیشن)، لە نێوان کاتژمێر چوار بۆ پێنجی بەرەبەیان زەوی دەستیکرد بە لەرزین، هاوارمکرد،، ئارام بن، بەڵام کە بنمیچی خانووەکە دەستی بە داڕمان کرد، بەپەلە ڕامانکرد، بەسەر پەیژەی ڕزگاربووندا بازماندا، کاتێکی کەممان لەبەردەمدابوو بۆ هەڵگرتنی پاسپۆرت و تەلەفۆن، دوای ئەوە بە چەند ساتێک بیناکە داڕما، تەنانەت بیرم لەوە دەکردەوە لە نهۆمی حەوتەمەوە خۆم فڕێبدەمە خوارەوە، بەڵام ترسام قاچم بشکێت و جارێکی دیکە نەتوانم یاریبکەمەوە.”

بابەتی پێشتر

لە ماوەی24 ساڵدا چوار جار بە نهێنی هاوسەرگیری کردووە و فەیسبوک ئاشکرایکرد

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: وێستگەی چارەسەركردنی ئاوی قورس یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

یانەی یوڤانتۆس دوایین زانیاریی لەبارەی تەندروستی پۆل پۆگبای یاریزانی فەرەنسی ئاشکراکرد. دوای تووشبوونی بە پێکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی…
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات. ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share