چیرۆکی ئەو ژنەی هەموو ڕۆژێک لەسەر دیواری گۆڕستانێک نامەیەک بۆ هاوسەرەکەی جێدەهێڵێت

لەماوەی ڕابردوودا لە سۆشیال میدیا وێنەی کۆمەڵێک نوسراو لەسەر دیواری یەکێک لە گۆڕستانەکانی میسر بڵاوکرایەوە، کە ئاماژە بوون بۆ خۆشەویستی ژنێک بۆ هاوسەرە کۆچکردووەکەی، دواتر لە میدیا عەرەبییەکان ناسنامەی ئەو کەسەی نامەکانی دەنووسی ئاشکراکران، کە ژنێکە بەناوی مەروا.

مەروا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ” لە ساڵی 2012 وائیلی هاوسەرمم ناسی، هەرچەندە چەندین کەسی دیکە پێشنیاری هاوسەرگیریان بۆ کردم، بەڵام من داوای ئەوم قبوڵکرد و ماوەی سێ مانگ دەستگیرانداربووین، دواتریش ماوەی هەشت ساڵ بەیەکەوە ژیاین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەو ماوەیەی بەیەکەوەبووین ساتێک بوون هەرگیز لەیادناکرێن، ئەو کەسێکی ناخ جوان و ڕەفتار جوان بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ ئەو خۆشیانەی ژیانمان کۆتایی هاتن”.

باسیلەوەشکرد، “بەداخەوە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ، وائیل کۆچی دواییکرد، لەدوای چوار ڕۆژ لە بەخاکسپاردنی دەستم بە نووسینی ئەو نامانە کرد بۆی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای کۆچیی هاوسەرەکەم دۆخی دەروونیم زۆر خراپ بوو، چەند جارێک بیرم لە خۆکوشتن کردەوە، هەست بە تەنیایی و بۆشاییەکی زۆر دەکەم لە ژیانمدا.

مەروا ڕۆژانە کاتژمێر 8:00 ی سەرلەبەیانی دەچێتە سەر گۆڕی هاوسەرەکەی و دوای خوێندنی قورعان بۆ ماوەی 15خولەک دەمێنێتەوە و نامەیەکی لەسەر دیواری گۆڕستانەکە دەنوسێت و شوێنەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی پێشتر

دوا هەوڵەكانی وتووێژ لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دزەكردنی غازی هێڵی "نۆرد ستریم 1" لە دەریای بەڵتیك ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share