ئاسایشی دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر کەمپەینێکی کەناڵی سپێدە کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەستی پێکردبوو.
بەپێی میدیای فەرمیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، “کەمپەینێکی کەناڵی سپێدە و رێکخراوە خێرخوازییەکانی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دهۆک لەلایەن ئاسایشەوە هێرشی کراوەتەسەر”.
ئاماژە بەوەکراوە، کە ژمارەیەک لە رێکخەرانی کەمپەینەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراون.