ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە ئاراستەی ناوشار كاری بڕین(قشگ) كردن بۆ بەشێك لە قیری شەقامە جێگرەوەكە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ قیرتاوكردنەوەی ئەو شەقامە دەستیپێكردەوە و بە داوای لێبوردنەوە بۆماوەیەكی كاتیی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامەكەدا دروستبوو.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، وەك پێشتریش پێمان راگەیاندن كاری قیرتاوكردنی هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە بە ئاڕاستەی هاتن و ڕۆیشتن دەستیپێكردووە بە دەستخۆشییەوە بڕیاروایە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بكرێتەوە.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات لە هەر حاڵەتێكی كاركردنی تیمەكان و دروستبوونی قەرەباڵغی هاوكاربن لە پابەندبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
Total
0
Share