گەنجینەی ئەمریکا: بەغداد و واشنتۆن جەخت لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و عێراق هەردوولا جەختیان لە پەبەندبوونیان بە رێوشوێنەکانی رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر کردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، “واڵی ئادیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق و پلانەکانی حکومەت بۆ چاکسازی لە کەرتی ئابووری و داراییدا کرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “هەردوولا جەختیان لە گرنگی پابەندبوونی هاوبەش بە ڕێوشوێنەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان کردەوە، هەروەها جەختیانکردەوە لە بەردەوامبوونی پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق، کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئابووریی عێراقە”.

بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە “ئاڵنگارییە ئابوورییەکان لە عێراق کردووە، لەوانە گەندەڵی، پشتبەستن بە وزە، و پرسی نرخی دۆلار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی…
Total
0
Share