کەشناسی ئاشکرایکردووە لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبێت و ئەگەری بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
رۆژی یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامدەبێت.
رۆژی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت.