بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “بەشیرمحەمەد حەسەن یاریدەدەری پزیشكە لە مەڵبەندی تەندروستیی بیارە، لە كاتی چوونی بۆ ئەركەكەی لە ناحیەی خوڕماڵەوە و لە گوندی زەردەهاڵ بەهۆی بەفرەوە رێگا نەبووە بچێتەسەر كارەكەی.
لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی هەڵەبجەدا هاتووە، یاریدەدەری پزیشكەكە بە ناچاری و بەپێ بۆ بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییانی سنوورەكە بەرێكەوتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لەپای ماندووبوونی ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەشدەكات.