بە وێنە.. تیمەكانی شارەوانی چۆن رێگری لە دروستبوونی لافاو دەكەن؟

تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی له كاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و موشەبەکی ئاوەڕۆدا بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو، سەرۆکایەتیی شارەوانییش بەڵێنێك دەدات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەو وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “تیمە ماندوونەناسەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوام و دڵسۆزانە وەک سەربازی ون، لە خزمەتی هاوڵاتییان و شاری سلێمانیی خۆشەویستدان”.

وەك سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، تیمەكانیان لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە له هەوڵی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و موشەبەکی ئاوەڕۆ و رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو بوون و رایگەیاندووە، “لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانی، ماندووبوونی کرێکار و کارمەندەکانمان لەبەرچاو دەگیرێت و بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پاڵپشتیان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، کە گەنجینەکان خۆراکی تەواویان تێدایە، ئێستاش دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی…
Total
0
Share