کرێکارێک لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کەمێک لەمەوبەر پێیان راگەیاندین لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردندا کرێکارێک کەوتووەتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکە دەگوازنەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی داد”.

ئاشکراشیکرد، “قوربانییەکە ناوی دیارە و تەمەنی 34 ساڵانە و بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمەیانداوە جگە لە کاری کرێکارییەکەی پێشمەرگە بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی…
Total
0
Share